کۆمسیۆن: هەرگیز کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناگۆڕین

کۆمسیۆن: هەرگیز کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناگۆڕین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کراوە و هەرگیز ناگۆڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-4-2021، کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حزبە سیاسییەکان و کاندیدەکان کردووە هاوپەیمانییەکانیان و خۆیان تۆمار بکەن، چونکە دوا وادە بۆ تۆمارکردنیان 1-5-2021ـە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتی کردووەتەوە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بگۆڕدرێت و رایگەیاندووە: هەڵبژاردنەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتەکەدا نایەت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گوشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، رۆژی 6-6-2021ـی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردبوو، بەڵام دواتر ئەنجوومەنی وەزیران کاتەکەی بۆ رۆژی 10-10-2021 دواخست.











باسنيوز


Top