کازمی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات

کازمی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات.

شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (TNT)رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێرشەکەی بە ”کارێکی تیرۆریستی“ بۆ تێکدانی ئارامی، ناوبرد.

مستەفا کازمی بە ئاماژەکردن بەوەی پاراستنی ئاسایش ئەرکی هەموو هێزە ئەمنییە هاوبەشەکانە، داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی بەوەش کردبوو، کە جگە لە زیانگەیشتن بە باڵەخانەیەک، هێرشە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.




باسنيوز
Top