عێراق تەواوی چالاكییە وەرزشییەكانی هەڵپەسارد
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق رایگەیاند كە هەموو جۆرە چالاكییە وەرزشییەكان بە خولی تۆپی پێی پلە نایابیشەوە رادەگیرێت، ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لیژنەكە رایگەیاندووە كە لەمڕۆوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و تا كاتێكی تر چالاكییە وەرزشییەكان رادەگیرێن، چونكە گردبوونەوەی جەماوەری وەرزشی بۆی هەیە ببێتە هۆی مەترسییەكی گەورە لەسەر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بە ڕێژەیەكی زۆر.
جێی باسە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كە لە دوێنێوە دوو هەزار و 796 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار كراوە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەكی گەورەی ڕێژەی تووشبووانە لە ماوەكانی رابردوودا.
باسنيوز