پەروەردەی عێراق ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەمساڵی خوێندن دەکات

پەروەردەی عێراق ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەمساڵی خوێندن دەکات
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەمساڵی خوێندن (2020-2021)، دەکات.

فەلاح ئەلقەیسی، بریکاری وەزارەتی پەروەدە بۆ کاروباری ئیداری رایگەیاندووە، لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی پۆلەکانی سەرەتایی (یەک تا شەش) دەکەنە هەر هەفتەی بۆ پۆلێک، واتە بە شەش هەفتە تاقیکردنەوەکان تەواو بکرێن.

فەلاح ئەلقەیسی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێشنیازێک هەیە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی قۆناغەکانی ناوەندیی و ئامادەیی بەشێوەی ئۆنڵاین، ئەگەر رەوشی تەندروستیی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە خراپتر بێت.

بریکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ کاروباری ئیداری جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا داوایان لێبکات، خوێندنی ئەمساڵ بۆ پاراستنی گیانی قوتابی و هاووڵاتییان، هەڵدەوەشێننەوە.

تا ئێستا 643 هەزار و 852 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 13 هەزار و 179 کەس گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز


Top