وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندە سەردانی کەرکووک دەکات

وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندە سەردانی کەرکووک دەکات


وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی و ئەمنی، سەردانی پارێزگای کەرکووک دەکات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ بە یاوەریی فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەریی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەند فەرماندەیەکی دیکە، گەیشتە شارۆچکەی داقووق لە پارێزگای کەرکووک.

حوسمان غانمی و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک گفتوگۆلەبارەی دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و رێکارەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک، دەکەن.

فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، سەردانەکە بۆ بەسەرکردنەوەی یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵییە لە باشووری کەرکووک، جگە لە چاودێریی پێشکەوتنی رێکارەکان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.






باسنيوز
Top