بۆمبێک لەبەردەم ماڵی چالاکوانێکی عێراقی تەقییەوە

بۆمبێک لەبەردەم ماڵی چالاکوانێکی عێراقی تەقییەوە
بۆمبێک لەبەردەم ماڵی چالاکوانێکی عێراقی لە باشووری ئەو وڵاتە، تەقییەوە.

بۆمبەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2021 لەبەردەم ماڵی حوسێن فەنیخەر، چالاکوان و بەشدارێکی خۆپیشاندانەکان، لە گەڕەکی شوهەدا لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار، تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ژمارەیەک چەکدار بۆمبەکەیان لەبەردەم ماڵی حوسێن فەنیخەردا داناوەتەوە و بەهۆی تەقینەوەشی، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی دیکەی نەکەوتووەتەوە.














باسنيوز


Top