کۆمسیۆن داوا لە 71 باڵوێزخانە دەکات چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن

کۆمسیۆن داوا لە 71 باڵوێزخانە دەکات چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە 71 باڵوێزخانە و رێکخراوی نێودەوڵەتی دەکا چاودێریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکەن.

جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی عێراق (واع)ی راگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەک پسپۆڕی هەڵبژاردنی ناردووەتە عێراق.

جومانە غولای هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا داوایان لە 71باڵوێزخانە و رێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە چاودێریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکەن.

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تا ئێست 15 ملیۆن دەنگدەر خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار کردووە و 13 ملیۆن کارتی دەنگدانیش بەسەر دەنگدەراندا دابەش کراوە.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوە بچێت.









باسنيوز
Top