هادی عامری داوای پترۆدۆلار دەکات

 هادی عامری   داوای پترۆدۆلار دەکات


سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داوای پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت دەکات.

هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دابینکردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت دەستووری و یاساییە.

هادی عامری داوای لە لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کردووە پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و گاز لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021دا جێگیر بکات.

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح بە ئاماژەکردن بەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکوومەت ناتوانێ پارەی پترۆدۆلار دابین بکات، داوای کردووە پرۆژەی وەبەرهێنان بە قەرزی درێژخایەن بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیر بکرێ.

بەپێی یاساکانی عێراق، بڕی یەک دۆلار لە هەر بەرمیل نەوتێکی بەرهەمهێنراوی پارێزگاکان، لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایە خەرج دەکرێت.









باسنيوز
Top