موقتەدا سەدر: هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە هەرەسهێنان دان

موقتەدا سەدر: هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە هەرەسهێنان دان


رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لەبارودۆخی هەرەسهێنان دان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-2-2021، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند رێنوێنی و داواکارییەکی بڵاوکردەوە.

موقتەدا سەدر رایگەیاند، کە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە بارودۆخی هەرەسهێنان دان و پێویستە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران پاڵپشتییان بکات.

رێنوێنییەکانی موقەتدا سەدر:

- سوپاس بۆ سەرایا سەلام بۆ چوونە سەر شەقامەکان، کە ئامانجیان گەڕاندنەوەی شکۆیە بۆ دەوڵەت.

- جەخت لە پێویستیی پاراستنی شکۆی دەوڵەت دەکەینەوە، کە چەندین لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی پێشێڵیان کردووە.

- هێزە ئەمنییەکان لە بارودۆخێکی مەترسیدار و هەرەسهێنان دان، ناتوانم خۆم بەرامبەر پێشێڵکارییەکان دژی سوپا و پۆلیس رابگرم.

- پشتگیریی خۆپیشاندان دژی گەندەڵی دەکەمەوە، بەو مەرجەی بە ئاشتییانە بکرێت.

- پێویستە مستەفا کازمی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان بکات.

- مستەفا کازمی بەڵێنی گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەتی داوە و پێویستە پابەند بێ بەو بەڵێنە.

- ئامۆژگاریی هەمووان دەکەم بۆ فەراهەمکردنی کەشوهەوایەکی دیموکراتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

- دەبێ کۆتایی بە لێککۆڵینەوەکان لە پرسی کوشتنی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بهێنرێ و بکەران سزا بدرێن.

- رێگا بە گەندەڵان نادەین لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بمیننەوە. سەرپەرشیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دەستوەردانی وڵاتان قبوڵ دەکەین.

- بەهیچ شێوەیەک و بە هەر نرخێک بێ، دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیلین.

- کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئابووری

- ئامۆژگاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم دەستپێشخەرییەکی گشتی بۆ گفتوگۆی لایەنە ناکۆکەکانی عێراق بخاتە روو.

- پێویستە هێزە ئەمریکییە داگیرکەرەکان بەپەلە لە عێراق بچنە دەرەوە.








باسنیوز
Top