فشاره‌كانی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورین
لە درێژەی لەبیربردنەوەی كێشە بنەڕەتییەكانی عێراق، بەشێك لە لایەنە شیعەكان و پەرلەمانتاران، داوادەكەن بۆ رێككەوتن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، پێویستە حكومەتی عێراق كۆنترۆڵی ئەو دەروازە سنوورییانە بكات، كە لە ھەرێمی كوردستانن، ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "عێراق نەك دەروازەكانی ھەرێم، تەنانەت دەروازەكانی خۆشی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت".
ئەم داوایەی بەرپرسانی عێراق لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق لە ساڵی (2014) تا (2019) مووچە و بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕیوه، دواتریش لە ساڵی (2020) جگە لە چەند بڕە پارەیەكی كەم، ھیچ مافێكی دارایی ھەرێمی كوردستانی نەداوە.
محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان، له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گومرگییه‌كانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی و ده‌ستووری نییه، تا نه‌توانێت ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه به‌ڕێوه‌ببات، داواكاری له‌م شێویه‌ش، ته‌نیا لێدوانی سیاسییه".
لە ماوەی رابردوودا، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند رێكارێكی گرتەبەر، بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، بەڵام تا ئێستا ھیچ شتیكی ئەوتۆ لە دۆخی دەروازە سنوورییەكان نەگۆڕاوە، دەروازەكان بە رۆژ لەدەسەڵاتی حكومەتدان، بەشەویش دەكەونە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی حەشدی شەعبی.
k24 -