حكوومەتی عێراق پێنج كەسی لەسێدارە دا
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"، پێنج تاوانبارەكە لە بەندیخانەی ناسریەی باشووری عێراق لەسێدارە دراون.
ئەمەش لە كاتێكدایە ناڕەزایی نێودەوڵەتیی بەردەوامە لە بەرانبەر جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، بە تایبەتی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، كە ژمارەیەكی بەرچاوی تاوانباران لەسێدارە دراون.
بەپێی هەواڵەكە، تەواوی پێنج تاوانبارەكە هاووڵاتی عێراقیین و هەموویان لە بەندیخانەی ناسریە لەسێدارە دراون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێستا لە تەواوی عێراقدا، هەموو سزاكانی لەسێدارەدان لەم بەندیخانەیەدا جێبەجێ دەكرێن.
باسنيوز