ئەمریکا مەترسییە گەورەکە لەسەر هێزەکانی لە عێراق دەستنیشان دەکات
ئەو پێگە ئەلیکترۆنییە لە ماکینزی گواستووەتەوە، کە دەڵێت: "ئێمە باس لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گەورەکان ناکەین، بەڵکوو باس لە (درۆنز)ی بچووک ئەکەین، کە دەتوانرێت لە فرۆشگە بازرگانییەکان بەرامبەر بە پارەیەکی کەم دەست بکەوێت، کە نرخیان لە هەزار دۆلار تێ ناپەڕێت".
ماکینزی هۆشداریی داوە، کە گرووپە تیرۆریستییەکان توانای پێشخستن و گۆڕانکارییان لەو فڕۆکە بازرگانییە بچووکانە هەیە، تا ببن بە چەکی وێرانکەر. ئاماژەی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە کە لە کاتی شەڕیان لەگەڵ داعش ئاشکرایان کردبوو داعش کارگەی دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بچووکانەی هەیە.
گوتیشی: "سەبارەت بەم هەڵوێستە، ئێستا ئێمە لە بەرەیەکی هەڵە داین، چونکە هێرش بەو فڕۆکە بچووکانە ئاسانترە لە بەرپەرچدانەوەیان، بۆیە ئێستا ئێمە لە پێنتاگۆن کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەکەین".
باسنيوز