لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: کێشەی بەشەبودجەی کوردستان بەرەو چارەسەر دەچێت

لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: کێشەی بەشەبودجەی کوردستان بەرەو چارەسەر دەچێت
بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە کێشەی بوشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، بەرەو چارەسەر دەچێت.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، کەشوهەوای کۆبوونەوەکانی ئەمساڵی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرێنی بووە.

ئەحمەد سەفار هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان جددیبوونی خۆی لە گەیشتن بە رێککەوتن نیشان داوە و بە بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەکانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی داوەتەوە.

بڕیاردەری لێژنەی دارایی گەشبینیی خۆی بە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”گەشبینین بە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، بەشێوەیەک، کە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا و دەستوور گەرەنتی بکرێت“.












باسنيوز

Top