لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بانكی ناوەندی مەزادی دراو هەڵدەوەشێنێتەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 9/2/2021، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "میکانیزمی ئێستای مەزادی دراو لە عێراق نادروستە، پێویستە دراوی قورس بدرێت بەو کەسانەی بەکردەیی کاڵا هاوردە دەکەن، لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایان و ئەو نەخۆشانەی بۆ چارەسەر دەچنە دەرەوەی وڵات نەک بدرێتە بانکەکان".
گوتیشی: "هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەزادی دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ههیه، چونکە لەهیچ وڵاتێکدا مامەڵەی لەو شێوەیە نییە لە عێراق نەبێت، ئەوەش كارێكی خراپ و نادروستە".
روونیشی كردەوە، دەستەی دەستپاكی راپۆرتی هەیە كە گەندەڵی لە فرۆشتنی دراودا هەیە، "کۆتایی ساڵی 2019 دەستەی دەستپاكیی چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە گەندەڵی لە مەزادی دۆلار ئاشکرا کرد، بۆیە هەوڵ هەیە لەسەر ئاستی بانكی ناوەندی لەسەر ئاستی پەرلەمانیش ئەو مەزادە هەڵبووەشێتەوە".
بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە لەرێگەی مەزادەوە دۆلار دەداتە بانکەکان بەنرخی فەرمیی بانکەکانیش دراوەکە بە بازرگانەکان دەفرۆشنەوە.
لە ساڵی 2019 بانكی ناوەندی له رێگەی مەزادەوە 44 ملیار دۆلاری لە دراوی قورس فرۆشتووە.
باسنیوز