توێژەرێکی عێراقی: زۆرینەی چالاکوانەکان بە ئۆتۆمبێلی حکوومی رفێندراون

توێژەرێکی عێراقی: زۆرینەی چالاکوانەکان بە ئۆتۆمبێلی حکوومی رفێندراون


توێژەرێکی سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینە چالاکوانە رفێندراوەکانی وڵاتەکەی، بە ئۆتۆمبێلی سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رفێندراون.

رائید ئەلعەزاوی، توێژەرێکی سیاسیی عێراق راگەیاند، میلیشیاکان دزەیان کردووەتە ناو هێزە ئەمنییەکان و ”کارە تاوانکارییەکانیان“ لەڕێگای هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن.

رائید ئەلعەزاوی هەروەها رایگەیاند، زۆرینەی چالاکوانە رفێندراوەکانی عێراق، بە ئۆتۆمبێلی سوپا و هێزە ئەمنییەکان و لەلایەن چەکدارانی میلیشیا جیاوازەکانەوە، رفێندراون.

ئەو توێژەرە سیاسییە عێراقییە جەختی لەوە کردەوە، کە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی چالاکوانانی عێراق، بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییان بۆ خۆپیشاندان هان نەدەن.

رائید ئەلعەزاوی ئاماژەی بەوەش کرد، کە 200 بۆ 300 چالاکوانی عێراقی ناچاربوون شار و ناوچەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن و بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە دەستدرێژییەکانی میلیشیاکان، ”پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان بردووە“.











باسنيوز
Top