میلیشیاکانی موقتەدا دەست بەسەر شەقامەکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلادا دەگرن
میلیشیاکانی سەر بە رێبەری رەوتی سەدر، دەست بەسەر شەقامەکانی بەغدا، کەربەلا و نەجەفدا دەگرن.
رۆژی دووشەممە 8-2-2021، ساڵح محەمەد ئەلعێراقی، کەسی نزیک لە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پیلانێک هەیە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە.
دوای ئەو لێدوانەی ئەو کەسە نزیکەی موقتەدا سەدر، میلیشیاکانی سوپای ئیمام مەهدی و سەرایا سەلام، کە راستەوخۆ فەرمان لە موقتەدا سەدر وەردەگرن، بە چەکی سووک و قورس رژانە ناو شەقامەکانی بەغدا، نەجەف و کەربەلا.
هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنە لە حکوومەتی وڵاتەکەیان دەگرن و باس لەوە دەکەن، ئەگەر مەترسییەک بۆ سەر مەزارەکان هەبێت، پێویستە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەونە جوڵە نەوەک ئەو هەموو چەکدارە دەمامکدراوە لە شەقامەکاندا بڵاو بکرێنەوە.
باسنيوز