چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام شه‌قامه‌كانی به‌غدایان ته‌نی
له گرته‌كاندا دیاره، ئه‌و چه‌كدارانه كه ده‌گوترێت له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی سه‌نته‌ری به‌غدایه، به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌كی سووك و مامناوه‌نده‌وه له شه‌قامه‌كان نمایش ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكردووه، زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، "كه رێككه‌وتنێك له نێوان داعش و شانه نووستووه‌كانی حزبی به‌عس كراوه، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره و فراوان بۆ سه‌ر به‌شێك له مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه مه‌زهه‌بییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدای پایته‌خت".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش ئه‌مڕۆ "ئه‌بو یاسر"، یاریده‌ده‌ری "جیهادی"ی موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی سازكرد و تێیدا رایگه‌یاند، "له ئاماده‌كاری ته‌واودان بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانیان".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رایا سه‌لام بۆ میدیا عێراقییه‌كان كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ئاشكرایكرد، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر نیازی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره و فراوان و دروستبوونی پشێوی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، باری له‌ناكاو له‌ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و گروپه راگه‌یه‌ندراوه.
k24 -