پاساوه‌كانی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان سياسين و ياسايى نین

پاساوه‌كانی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان سياسين و ياسايى نین
هه‌رجاره‌ و بيانوويه‌ك له ‌به‌غدا به‌رامبه‌ر شاندى هه‌رێمی كوردستان و گه‌يشتن به‌و راستيیه‌ى، كه‌ داواكارییه‌كانى به‌غدا له‌ كورد سياسيیه‌ نه‌وه‌ك ياسايى و ده‌ستووری، سیاسه‌تمه‌دارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پيلانێكى مه‌ترسيدار دژى هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت، پێويسته‌ يه‌كریزى ناوماڵى كورد بۆ رێگه‌گرتن له‌و پيلانه‌ درووست ببێت و راشیگه‌یاند، ھەر ھێز و گرووپ و کەسایەتییەکی کورد بەشداری لەم پیلانەدا بکات، مێژوویەکی رەش بۆ خۆی دەنووسێتەوە.

به‌سياسیكردنى داواكاريیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات پڕۆسەی سیاسی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە، ئەوەش بە پیلانی دەزگا ھەواڵگرییەکانی وڵاتانى دراوسێ، کە بریتیە له‌ بچووکردنەوە و پوکاندنەوەی قەوارەکە، دوورخستنەوەی کورد لە دۆسیەی نەوت و غاز، ھەوڵدان‌ بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیارێک وەربگرێت، کە چەمکی فیدراڵی لە سیاسەتی عێراقدا لاواز بێت و دۆزی کورد بە مەسەلەی ھاووڵاتی بوون لە چوارچێوەی پارێزگاکاندا به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ قسه‌ى چاودێرێكى سياسى دۆخه‌كه‌يه،‌ كه ‌پێى وايه‌ ھەر ھێز و گرووپ و کەسایەتییەکی کورد بەشداری لەم پیلانەدا بکات، مێژوویەکی رەش بۆ خۆی دەنووسێتەوە، ئەم پیلانەش چەند ساڵێکە داڕێژراوه‌ و ئێستا جێبەجێى دەکەن.

ئارى هه‌رسين، په‌له‌مانتارى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌ خولى پێشوو گوتی: "تاکە رێگە بۆ ڕرزگاربوون لەم پیلانگێڕییە، تەنیا یەکڕیزی ھێزە سیاسییەکانی کوردە، پێکھێنانی یەک گوتارى سیاسییە بۆ رزگاربوونی پڕۆسەی سیاسی هه‌رێمى کوردستان، كه‌ پارتى دیموكراتی كوردستان هه‌موو جار ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ريیه‌ى بۆ لايه‌نه‌ سياسيیه‌كان كردووه،‌ كه‌ ئه‌مه‌ ديديانه‌.

دوای چەندینجار کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەربڕینی ئامادەیی تەواو بۆ رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور، شاندەکە و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه،‌ كه ‌هه‌رجاره ‌و داواكاريیه‌ك ده‌گۆڕن و داواكانيان سياسين نه‌ك ياسايى.
k24 -
Top