بانكى نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له‌ دۆخی ئێستای عێراق ده‌دات

بانكى نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له‌ دۆخی ئێستای عێراق ده‌دات
بانكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له‌ دۆخی ئێستای عێراق ده‌دات و رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ ئێستا سه‌ختترین دۆخه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ پێیدا گوزه‌ر ده‌كات و ئه‌و دۆخه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر توانای حكومه‌ت داناوه‌ له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌ فریاگوزارییه‌كان.

‌له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌مزی نوعمان، نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق گوتی: بانكه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جددی و فراوانتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌ هه‌نووكه‌یی و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ببنه‌وه‌، كه‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ ئاوێته‌ی چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌ی وه‌ك دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تای كۆرۆنا بوونه‌ و لێكه‌وته‌كانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و وڵاته‌ دروستكردووه‌.

ره‌مزی دووپاتیكرده‌وه‌، گه‌نجان سامانێكی گه‌وره‌ و سه‌ره‌كین له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و پێویسته‌ كار له‌سه‌ر تواناكانیان بكرێت و ده‌رفه‌تی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێنرێت، تاوه‌كو بتوانن بچنه‌ ناو بازاڕی كار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نابێت چاوه‌ڕێی دامه‌زراندن بكرێت له‌ كه‌رتی حكومیدا، كه‌ ئێستا هه‌ڵاوسانێكی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.
k24 -
Top