رەوتی سەدر: مەحاڵە بەبێ هەرێمی کوردستان بودجە تێپەڕێندرێت

رەوتی سەدر: مەحاڵە بەبێ هەرێمی کوردستان بودجە تێپەڕێندرێت
پەرلەمانتارێكی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایدەگیەنێت، مەحاڵە بودجەی 2021ی عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/2/2021، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان، ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی سەدر ڕایگەیاند: "هێزە سیاسییەکان دەستنابەن بۆ بژاردەی پەسەندکردنی بودجەی 2021ی عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئەوە بژاردەیەکی دوورە".

روونی كردەوە، بەهۆی بارودۆخی سیاسی بیر لەبژاردەی تێپەڕاندنی بودجە بێ كورد ناكرێتەوە، گوتی: "هۆکاری ئەوەی دەست نابرێت بۆ ئەو بژاردەیە تەنها لەبەر یاسای بودجە نییە، بەڵکو بەهۆی پەیوەندییە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و ئەو پەیوەندییەی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیەتی”.

ریاز مەسعودی دەشڵێت: "یەكڕیزی لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق زۆر گرنگە، دەمانەوێت پارێزگاری لەو پێکەوەییە سیاسییە بکەین، هەروەها پێویستمان بەوەیە بڕیارە ستراتیژییەکان بەبەشداریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بدرێن".













باسنيوز


Top