له‌ ئه‌نجامی په‌لاماری داعشدا له داقووق سێ پۆلیسی فیدڕاڵی بوونه‌ قوربانی

 له‌ ئه‌نجامی په‌لاماری داعشدا له داقووق سێ پۆلیسی فیدڕاڵی بوونه‌ قوربانی


چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان و له‌ ئه‌نجامدا سێ پۆلیس بریندار بوون و یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌كانیش به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

درەنگانی شەوی رابردوو، چه‌كدارانی داعش زیاتر لە جارێك هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقییەكان و بەو هۆیەوە 3 پۆلیس بوونە قوربانی، له‌و باره‌یه‌وه‌ لویس خزر، قایمقامی شارۆچكه‌ی داقووق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو زیاتر لە جارێك تیرۆریستانی داعش پەلاماری پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقیان دا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە پەلاماری یەكەمدا لە رۆژئاوای داقووق زیانی گیانی لە هێزە عێراقییەكان نەكەوتەوە، بەڵام لە پەلاماری دووەمدا لە سنووری گوندی مەنتیقی كاكەیینشین بۆ سەر پۆلیسی فیدراڵی، 3 پۆلیسی بەسەختی بریندار بوون ."

ئاشكراشی كرد، كه‌ دواتر یه‌كێك له‌ پۆلیسەكان به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی لەدەست دا.







باسنيوز
Top