ئەمریكا ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە عێراق دەبەخشێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوی كردەوە كە بڕی ٩.٧ ملیۆن دۆلار بە عێراق دەبەخشن وەك هاوكاری و پشتیوانییەك بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و پتەوكردنی دیموكراسی لە وڵاتەكە.
لەمبارەیەوە باڵوێزخانەی ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە كە بڕی ٩.٧ ملیۆن دۆلارەكە بە ڕێكخراوی یۆنامی دەبەخشن كە بڕیارە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بكات لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا.
باڵوێزخانەكە رایگەیاندووە "بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی لە پرۆسەی دیموكراسی لە عێراق، ئەمریكا بڕی ٩.٧ ملیۆن دۆلار بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەبەخشێت، تا چالاكییەكانی خۆیان لە سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێئەنجام بدەن.
ئەمریكا بڕیاری داوە بڕی ئەم بڕە پارەیە لە ڕێگەی ئاژانسی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتییەوە بە عێراق ببەخشێت.
باسنيوز