مالیكی: قبووڵ ناكەین نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردن بكات
نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند قبووڵ ناكەن نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بكات.
مالیكی پێش كەمێك لە دیداری كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی عێراقیدا لەبارەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئۆكتۆبەری داهاتووی پەرلەمانی عێراقەوە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، گوتی هەڵبژاردن لەژێر سەرپەرشتی نێودەوڵەتی زۆر مەترسیدارە.
نووری مالیكی ئاماژەی بەوەش دا كە هیچ دەوڵەتێك لە جیهاندا قبووڵ ناكات لەژێر سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا هەڵبژاردن بەڕێوەببات.
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی هەڵوێستی هاوپەیمانییەكەیەوە دووپاتی كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردن لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی رەت دەكەنەوە. گوتیشی تەنها ئەوە قبووڵ دەكەن كە هەڵبژاردنەكە لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە چاودێری بكرێت.
باسنيوز