لە ده‌روازه‌ی سنووریی مونزیرییه چه‌ند دزی و ساخته‌كارییه‌ك ئاشكرا كران
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 4/2/2021 دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاشكرای كردووه، چەند دزی و ساختەکارییەکیان له ده‌روازه‌ی مونزرییه‌ی سەر بە حکوومەتی عێراق ئاشكرا كردووه، کە لەلایەن چەند فەرمانبەرێکهوه كراوه.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، فەرمانبەرانی کۆمپانیای دڵنیایی نیشتمانی، له خاڵی سنووری مونزیرییە، لە پارێزگای دیالە، چه‌ن فه‌رمانبه‌رێك فیڵ و ساخته‌كارییان كردووه "هەندێ لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای دڵنیایی نیشتیمانی لە خاڵی سنووریی مونزیرییهدا، پسوولەی وەهمی و ساخته‌یان دروست کردووە، پارەیەکی زۆریان لێ ده‌ست كه‌وتووه".
ئاشكراش كراوه، كه یەکێک لەو فەرمانبەرانە 40 پسوولەی وەهمی بۆ هێنانەناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ خاکی عێراق دروست کردووە.
دەستەی دەستپاکی، جەختی کردووه‌تەوە چەندان فێڵ و ده‌ستكاریكردنی ژمارەکان و ڕیزبەندی پسوولەکان لەو خاڵە سنوورییەدا ئاشکرا بووە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئه‌وه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه، كه دادوەری لێكۆڵینه‌وه، لەو کەیسەدا فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سێ کەس دەرکردووە.
باسنيوز