کەسایەتییەکی عێراق: لە گرتووخانەکانمان دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر ژن و پیاوان

کەسایەتییەکی عێراق: لە گرتووخانەکانمان دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر ژن و پیاوان
کەسایەتییەکی عێراقی رایدەگەیەنێت، لە گرتووخانەکانی عێراق، دەستدرێژیی دەکرێتە سەر ژن و پیاوە دەستگیرکراوەن.

شێخ سەباح کینانی، سەرۆکی دەزگای چاکسازی و گۆڕانکاری لە عێراق، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (دیوان)، رایگەیاندووە، 62 هەزار هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی جیاجیا خراونەتە زیندانەکانەوە.

شێخ سەباح کینانی هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق، کە دژی دەستگیرکردنی بەرپرسەگەندەڵەکانن، ”غیرەت و شەرەف و نامووسیان بۆ عێراق هەبێ“، دەبێ بەرگریی لە رۆڵە زیندانیکراو و شوێنبزربووەکانی عێراق بکەن.

ئەو کەسایەتییە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە گرتووخانەکانی عێراق ”نێربازی لەگەڵ پیاوە دەستگیرکراوەکان دەکرێ و ژنەکانیش دەستدرێژییان دەکرێتە سەر“ و رایگەیاندووە، بە ناو و بەڵگە ئەو بابەتەی سەلماندووە و هەموو بەڵگەکانی داوەتە وەزارەتی دارایی.












باسنيوز

Top