13 بەرپرس و فەرمانبەری وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران
ئهمڕۆ چوارشەممە 3/2/2021 دەستەی دهستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئەوەی خستووهتە ڕوو بەهۆی دزینی بڕێکی زۆری غاز و بەنزین و نەوت چەندین بەرپرس و فەرمانبەرێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای واستی عێراق دەستگیر کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە پاش لێکۆڵینەوە 13بەرپرس و فەرمانبەری حکوومی لە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی نەوت دەستگیر کراون.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراشی کردووە، ئەو کەسانە 361 هەزار لیتر غازی شل و 10 هەزار لیتر بەنزین و 740 هەزار لیتر نەوتیان دزیوە.
لەناو بەرپرسەکاندا بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش و هۆبە و سەرۆکی لیژنەکان هەن.
دادوەری فەرمانی کردووە هەریەک لەو کەسانە بڕی 25 ملیۆن دینار بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە.
باسنیوز