دەنگۆی دۆزینەوەی فڕۆکەوانە عێراقییە ونبووەکەی یۆنان بڵاو دەبێتەوە

دەنگۆی دۆزینەوەی فڕۆکەوانە عێراقییە ونبووەکەی یۆنان بڵاو دەبێتەوە
میدیاکانی یۆنان دەنگۆی دۆزینەوەی پارچەی ئەو فڕۆکەیەی بە فڕۆکەوانێکی عێراقییەوە ونببوو، بڵاو دەبێتەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی هەواڵی ونبوونی فڕۆکەیەکی مەشقی ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگنیتای یۆنانی بە فڕۆکەوانێکی عێراقییەوە بە ناوی عەمار ئیبراهیم، راگەیاند.

عەمار ئیبراهیم فڕۆکەوانێکی عێراقییە و لەسەر ئەرکی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگناتیا لە یۆنان، دەیخوێند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-2-2021، کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی یۆنانی بڵاوی کردووەتەوە، کەسێک لە ناوچەی زاگۆری لە باکووری یۆنان دەسەڵاتدارانی لە دۆزینەوەی پارچەی فڕۆکەکە، ئاگادار کردووەتەوە.













باسنيوز


Top