عێراق كوشتنی "والی باشووری عێراق"ی لە ركخراوی داعش راگەیاند

عێراق كوشتنی
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی جەختیكردەوە لەوەی "والی باشووری عێراق" لە رێكخراوی داعش لە ئەنجامی گورزێكی ھێزی ئاسمانی عێراق لە رۆژئاوای بەغدا كوژراوە.

گوتیشی: "گورزێكی ئاسمانی، بووە ھۆی كوشتنی (ئەبوو حەسەن) كه‌ له‌ناو رێكخراوی داعش به‌ والی باشووری عێراق ناسراوه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ لە ناوچەی ئەبوو غەریب، لە رۆژئاوای بەغدا ئه‌نجامدراوه‌".

سەرچاوە: "السومریة نیوز"
k24 -
Top