پشكی ههرێم له بودجه یهكلایی دهكرێتهوه
گفتوگۆی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی لە بەغدا بەردەوامە، شاندەکە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی عێراق دانووستانەکانی چڕکردووەتەوە، تاکو بگەن رێکەوتنی کۆتایی، لەبارەی رادەستکردنی نەوت، حکومەتی ھەرێم بە مەرجەکانی لیژنەی دارایی رازیە، بەڵام لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور، بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانی شیعە و سووننە رێگر نەبن لە تێپەڕاندنی پشکی ھەرێم لە رۆژی پەسەندکردنی بودجەی (2021)، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، (460) ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کە تەواوی نەوتی ھەرێمە، بەو مەرجە رادەستی سۆمۆی دەکەین، لە بەندەری جەیھان، حکومەتی عێراق ئەرکی خەرجی دەرھێنان و گواستنەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرزەکانیان لە ئەستۆ بگرێت.
نەھرۆ رەواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئهو (3) بۆچوونهی له لیژنهی دارایی ههیه، رازین، بهڵام له چوارچێوهی دهستووری عێراق بێت، سهبارهت به رادهستكردنی (460) ھەزار بەرمیل نەوت، بهبێ پێدانی شایستهی دارایی بۆ كامپانیاكان و گواستنهوهی نهوت، ئهمه جێبهجێ ناكرێت".
بەشی زۆری لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە شاندەکەی حکومەتی ھەرێمیان راگەیاندوە، دەبێت چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە کەڵەکەبووەکانی ھەرێم و بەغدا بدۆزرێتەوە، نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئاماژهی بهوه كردووه، تاکە رێگا بۆ ریشەکێشکردنی کێشەکان، دانانی یاسایی نەوت و گازە لە عێراق، شرۆڤەکارێکی سیاسی نزیک لە "حزبوڵـڵا" ئاشكرای كرد، ھەندێک لایەن ھەموو ساڵێک رێگری لە رێكکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکەن، ئەمەش وا دەکات مەترسی بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەت.
ھادی عیسامی، شرۆڤەکاری سیاسی گوتی: "ھەموو ساڵێک لە کاتی پەسەندکردنی بودجە، شاندی ھەرێمی كوردستان دێتە بەغدا، ھەندێک لایەن ئەوە بەھەل دەزانن و ھەوڵ دەدەن بەربەست بخەنە بەردەم رێکكەوتنەکان، ئەم رێکارەش کاریگەری خراپی دەبێت، وا دەکات کارکردنی ھەرێمی لەگەڵ بەغدا دابڕێنێت".
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تا ئێستا (38) کۆبوونەوەی تایبەت بە پرۆژە بودجەی ساڵی (2021) ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکانی کۆتایی نزیک بووەتەوە، تەنیا ماوەتەوە رێکكەوتن لە سەر پشکی ھەرێم بکرێت، کە ئەویش تا ئێستا شیعەکان لە ناوخۆیاندا ناکۆکن لە سەر میکانزمی رێكکەوتنەکە و بڕیارە لە (2) رۆژی داھاتوودا، ئەو دۆسیەش یەکلایی بکرێتەوە، تاکو رۆژی پێنجشەممە رەشنووسی بودجە بۆ پەسەندکردنی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
k24 -