شایسته داراییهكانی ههرێم له بهغدا دژایهتی دهكرێت
شاندی دانووستكاری ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکلاییکردنەوەی گفتوگۆکانی تایبەت بە پشك و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی (2021)، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەرپرس و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەتەوە. ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند، ھیچ گەرەنتییەک بۆ پابەندبوونی لایەنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران نییە، بۆیە بەگرنگی دەزانن لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش كار بۆ ئەوە بكرێت، لەكاتی دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە گرفت بۆ پشكی ھەرێمی كوردستان دروست نەكرێت.
بە بۆچوونی ئەندامێكی دیكەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەردوو وەڵامی بەڵێ و نەخێر بۆ ئەو ئەگەرە کراوەیە، چونکە ئێستا ژینگەی سیاسی و پەرلەمانی لە عێراق لەبار نییە و ھەندێک پەرلەمانتار بڕیاری پێشوەختەیان داوە، تا دژایەتی ھەموو مافێکی یاسایی و دەستووری كوردستان بكەن.
شاندی دانووستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا، گفتوگۆ و کۆبونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق چڕ کردووەتەوە، بە گوێرەی دەستوور ئامادەی ھەموو رێکەوتنێکە لەسەر مافی کورد لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق، تا کۆتایی بە ھەموو ناكۆییەكان بھێندرێت، بەتایبەتی پرسی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان.
k24 -