وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق: به‌م زوانه‌ سێ ملیۆن پێكوته‌ی كۆرۆنامان پێ ده‌گا

وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق: به‌م زوانه‌ سێ ملیۆن پێكوته‌ی كۆرۆنامان پێ ده‌گا
وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا، وڵاته‌كه‌ی به‌شی یه‌كه‌می پێكۆته‌ی دژه‌كۆرۆنای پێ ده‌گا، كه‌ سێ ملیۆن یه‌كه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/2/2021، حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا، یه‌كه‌م به‌شه‌ پێكوته‌ی دژه‌كۆرۆنا ده‌گاته‌ عێراق، كه‌ به‌ سێ ملیۆن یه‌كه‌ی كوتین ده‌خه‌مڵێنرێ.

ئه‌وانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌كوترێن، كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان و ته‌مه‌نهه‌ڵكشاوانی سه‌رووی 50 ساڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌ ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌رگرییان لاواز بووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق‌ له‌سه‌ر كڕینی پێكوته‌ی فایزه‌ر و ئیسترازینكا (ئۆكسفۆرد) و سینۆفارمی چینی ڕێك كه‌وتووه.












باسنيوز

Top