نوێژەکەی کازمی دەبێتە مایەی گاڵتەی عێراقییەکان

نوێژەکەی کازمی دەبێتە مایەی گاڵتەی عێراقییەکان


هاووڵاتییانی عێراقی بە گاڵتەوە توانج لە نوێژەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەدەن.

رۆژی 30-1-2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوو رکات نوێژی سوپاسگوزاری کردووە و دواتر فەرمانی دەست پێکردنی گەڕان بە دوای چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی دا و ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو.

دوای ئەو لێدوانەی مستەفا کازمی، هاووڵاتییانی عێراق بە گاڵتەوە باسی نوێژکردنەکە دەکەن و پێیان وایە کازمی پیاوی بەڕێوەبردنی دەوڵەت نییە.

توانجی هاووڵاتییان لەسەر نوێژەکە:

- ئەگەر دوو رکات زیاتری بکردبا، ویلایەتی سینا و باشووری ئەفریقیای داعشیشی دەگرتە دەست.

جیاوازی هەیە لەنێوان وتاری پیاوی دەوڵەت و فەرمانبەر

- داوا دەکەم نوێژی تەراویح بکەی، بەڵکو بەو نوێژە هەموو کێشەکانی عێراق چارەسەر بکەی

- پێویستە دوو رکاتی دیکە بکەی بۆ ئەوەی گەندەڵکاران لەناو ببەی

- ئەگەر چوار رکاتت بکردبا قودست رزگار دەکرد

- دوو رکاتی دیکەش بکە و لە گەندەڵکاران رزگارمان بکە

- کەی نوێژێکی دیکە دەکەی تا مافی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان وەربگرییەوە؟ یانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەهێزترن لە داعش؟

- وڵات بە خێر و فالگرتنەوە بەڕێوە دەچێت







باسنيوز
Top