فڕۆکەوانێکی عێراقی لە یۆنان بە فڕۆکەیەکەوە ون دەبێت
فڕۆکەوانێکی عێراقی لە یۆنان ون دەبێت و حکوومەتیش بڕیاری دروستکردنی لێژنەیەک بۆ دۆزینەوەی، دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 1-2-2021، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، کە کۆمپانیایەکی حکوومییە، لێژنەیەک بە ناوی شانەی قەیران و ژووری فریاگوزاری بۆ گەڕان بە دوای عەمار ئیبراهیم، دروست دەکات.
عەمار ئیبراهیم فڕۆکەوانێکی عێراقییە و لەسەر ئەرکی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگناتیا لە یۆنان، دەخوێنێت.
ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگناتیا رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی مەشقکردن، کە عەمار ئیبراهیم کاپتنی بووە، دیار نەماوە و ون بووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، لێژنە تایبەتمەندەکە ”لە چەند کاتژمێری داهاتوودا“، دەچێتە یۆنان و لێکۆڵینەوە لەبارەی چارەنووسی ئەو فڕۆکەوانە دەکات.
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کە عەمار ئیبراهیم فڕۆکە یۆنانییەکەی رفاندووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێ بەرەو کوێ چووە؟
باسنیوز