نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق سەردانی ئێران دەکات
لهو كۆبونهوهیهدا تاوتوێی پێشھاتەکانی عێراق و ھەڵبژاردنەکان کراوە
جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە تاران کۆبوەتەوە و لهو كۆبونهوهیهدا تاوتوێی پێشھاتەکانی عێراق و ھەڵبژاردنەکان کراوە.
له راگهیهنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوه، ویلایهتی رایگهیاندوە،"پێویستە وڵاته بیانییهكان دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن و خەڵک و حکومەتی عێراق، خاوەنی رۆڵی یەکلاکەرەوە بن لە بابەتی دیارییکردنی داھاتوی خۆیان".
دۆخی عێراق بەراورد بە پێشتر زۆر باشترە
هاوکات پلاسخارت جهختیكردوەتهوه له گرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازادانە لە عێراق و ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی یەکێتیی خاكی عێراق کردوه، هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، "دۆخی عێراق بەراورد بە پێشتر زۆر باشترە".
خهندان