توركیا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق قورس دەكات
باڵوێزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردووەتەوە كە لەمەودوا دەوڵەتی توركیا تەنها ڤیزای ستیكەر بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی عێراقی دەدات.
ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەگەر مەبەستی وەرگرتنی ڤیزاكە هەرچی بێت، وەكو مەبەستی گەشتیاری، تەندروستی، بازرگانی، خوێندن یان تێپەڕین بە خاكی توركیادا بێت، هەر دەبێت ڤیزای ستیكەر بە پاسپۆرتەكەوە بێت.
جێی باسە بۆ ئەم مەبەستە باڵوێزخانەی توركیا مۆڵەتی بە كۆمپانیایەكی باوەڕپێكراو داوە بۆ وەرگرتنی داوا و مامەڵەی ڤیزا بە ناوی "$Gateway Management & Logistics A"، كە لە سەرتاپای عێراقدا نووسینگەیان هەیە.
باسنيوز