توركیا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق قورس دەكات

توركیا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق قورس دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە باڵوێزخانەی توركیا لە بەغدا رایگەیاند لەمەودوا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق، تەنها لە ڕێگەی مامەڵەكردنی راستەوخۆوە دەبێت و پێویستە بەر لەوەی گەشتی توركیا بكەن، ڤیزای ستیكەر لە پاسپۆرتەكان بدەن، بەم شێوەیە بێت چیتر ڤیزای ئەلیكترۆنی نادرێت.

باڵوێزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردووەتەوە كە لەمەودوا دەوڵەتی توركیا تەنها ڤیزای ستیكەر بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی عێراقی دەدات.

ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەگەر مەبەستی وەرگرتنی ڤیزاكە هەرچی بێت، وەكو مەبەستی گەشتیاری، تەندروستی، بازرگانی، خوێندن یان تێپەڕین بە خاكی توركیادا بێت، هەر دەبێت ڤیزای ستیكەر بە پاسپۆرتەكەوە بێت.

جێی باسە بۆ ئەم مەبەستە باڵوێزخانەی توركیا مۆڵەتی بە كۆمپانیایەكی باوەڕپێكراو داوە بۆ وەرگرتنی داوا و مامەڵەی ڤیزا بە ناوی "$Gateway Management & Logistics A"، كە لە سەرتاپای عێراقدا نووسینگەیان هەیە.












باسنيوز


Top