کۆمیسیۆن: 10ی شوبات دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و قەوارە سیاسییەکان
کۆمیسیۆن لە راگەیاندراوەکەیدا کە بڵاوی کردووەتەوە و ، ئاشکری کردووە یەکی مانگی ئازاری داهاتوو دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی پاڵێوراوە تاکەکانە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا جەختیش کراوەتەوە ئامانج لە درێژکردنەوەی ئەم وادانە، پێدانی دەرفەتی زیاترە بۆ تۆمارکردنی ئەو قەوارە و هاوپەیمانێتییانەی ئارەزووی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، کە بڕیار وایە لە ڕێکەوتی 2021/10/10 داهاتوو بەڕێوە بچێت.
پێشتر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێکەوتی 2021/6/6ی وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کردبوو، بەڵام لەسەر داوای لایەنەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاتەکەی دوا خست بۆ 2021/10/10.
باسنیوز