ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هێرشێكی داعشی بۆ سه‌ر موسڵ تێكشكاند

 ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هێرشێكی داعشی بۆ سه‌ر موسڵ تێكشكاند

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشێكی رێكخراوی چه‌كدارانی داعشیان بۆ سه‌ر موسڵ تێكشكاندوه ‌و حەوت ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌شیان دەستگیرکردوە، کە بە نیازبون هێرشبكه‌نە سەر شارەکە.

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد كه‌ ئاماژیان‌ به‌ جوڵه‌كانی داعش كردبو بۆ سه‌ر موسڵ بڕیارماندا به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێك، لە ئئه‌نجام حەوت چه‌كدارانی داعشمان ده‌ستگیركرد و ئه‌و هێرشه‌مان تێكشكاندوە".

چەکدارەکان دوای ده‌ستگیركدنیان دانیانناوە به‌و كردوه‌ تیرۆرستیه‌ و ئەنجامدانی چه‌ند هێرشێكی دیكه‌شدا ناوە

ئاماژەی بەوشەکرد، چەکدارەکان دوای ده‌ستگیركدنیان دانیانناوە به‌و كردوه‌ تیرۆرستیه‌ و ئەنجامدانی چه‌ند هێرشێكی دیكه‌ش بۆ سه‌ر هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی ئه‌و هێزانه‌دا.

لە به‌یاننامه‌كەدا هاتوە،‌ چەکدارەکان دوای ده‌ستگیركردنیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی تیرۆر و به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر دادگایی ده‌كرێن.








خه‌ندان
Top