ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق بڵاوکرایەوە

 ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق بڵاوکرایەوە
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا تاوتوێى رێكکه‌وتنى ستراتیجى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كراوه‌ و جه‌ختیشیان له‌ به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و رێکكه‌وتنەوە‌ كرده‌وه‌.

ئه‌نتۆنى بڵینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه‌و تیایدا جه‌ختیان له‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا گرنگی به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە رێكخراوی چه‌كداری داعش دوپاتکردەوە

لەیەکەم گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە رێكخراوی چه‌كداری داعش دوپاتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە گەلی عێراق کرد لە بەرامبەر دو تەقینەوە تیرۆریستییەکەی گۆرەپانی تەیەران

له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌لەفونیه‌دا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە گەلی عێراق کرد لە بەرامبەر دو تەقینەوە تیرۆریستییەکەی گۆرەپانی تەیەران، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 32 کەس کوژراون و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربون، جەتیشیکردەوە وڵاتەکەی پشتیوانی عێراق دەبێت لە شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆردا.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئەوەشی خستەڕو، وڵاتەکەی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەکانی کە بەهۆی کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت توشی بوە.

هاوكات لەمیانی پەیوەندیەکەدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە لەسەر گرنگی دەستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا کرد، "لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندیەکان پێویستمان بە لێکتێگەیشتنی رون هه‌یه‌".

له‌ كۆتایی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌دا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتویەتی، "ده‌بێت هه‌مانگی له‌ نێوان هه‌ردو حكومه‌تی ئه‌مریكا و عێراقدا هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و ئاسایش و رۆڵی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا".





خەندان
Top