عێراق ١.٥ ملیۆن پێكوتەی ڤایزەری بەدەست دەگات
تەمیمی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمە یەكەم بەشە پێكوتەی كۆرۆنایە و لە كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو بە دەستیان دەگات.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق گوتیشی ئەم بەشەی پێكوتەكە، سەرەتا بە كەسانی شایستە دەدرێت، بە خۆشحاڵیشەوە ئێستا عێراق لە دۆخێكی موژدەبەخشدایە لە ڕووی كەمبوونەوەی ڕێژەی مردن بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
جێی باسە رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری یەکێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دیاریکردنی 100 ملیۆن دۆلار بوو بۆ کڕینی پێکوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسنيوز