پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایەکی تایبەت بە ژنانی کوردی ئێزدی دەدات
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز دەکات و دەنگ لەسەر یاسایەکی تایبەت بە ژنانی کوردی ئێزدی دەدات.
بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 38ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- پێشکەشکردنی راپۆرتی لێژنەی ئەمری پەرلەمان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت
- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگاربووەکان
- لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵی عێراق بۆ رێککەوتننامەی هەماهەنگی لەبارەی PCT
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای تەندروستیی گشتی
باسنيوز