وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە لەبارەی دەرکردنی پاسپۆرتێکی نوێی عێراقی دەدات

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە لەبارەی دەرکردنی پاسپۆرتێکی نوێی عێراقی دەدات
بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامە پاسپۆرت و ئیقامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونکردنەوە لەبارەی دەرکردنی پاسپۆرتێکی نوێ لە وڵاتەکەی، دەدات.

لە روونکردنەوەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021 بڵاو کراوەتەوە و میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامە پاسپۆرت و ئیقامە رەتی دەکاتەوە پاسپۆرتێکی نوێ دەربکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشی لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە، بە ئاگاییەوە هەواڵ بڵاو بکەنەوە.

لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا، ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بە گاستنەوە لە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی (واع)، بڵاوی کردبووەوە، کە لیوا ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ پاسپۆرتێکی نوێ دەردەکەن.

هەروەک سپۆتنیک بڵاوی کردووەتەوە، لیوا ئەحمەد عەبدولستار رایگەیاندووە، پاسپۆرتە نوێیەکە سیم کارتێک لەخۆ دەگرێت و بەپێی خەسڵەتە نێودەوڵەتییەکان دروست دەکرێت.












باسنيوز


Top