چهند بەرپرسێکى حکوومى لە بەغدا گەندەڵییەکى گەورەیان لێ ئاشکرا دەبێت
ئهمڕۆ سێشەممە 26/1/2021، دەستەی دهستپاکیی عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەوەی ئاشکرا کردووە، توانیویانە بەرپرسێک لە بەغدا دەستگیر بکەن کە بەرتیلێکى زۆرى وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەکراوە ئەو بەرپرسە حکوومیە بەرتیلێکى زۆرى لە بەرامبەر خەرجکردنى پارە بۆ کۆمپانیایەکى تایبەت بە دانانى کامێراى چاودێرى وەرگرتووە.
ئەوەش هاتووە" ئەو بەرپرسە لە 20 ملیار دینارى شایستەى کۆمپانیاکە 5%ى وەرگرتووە، بە بەڵگە و شایەد ئەو گەندەڵییەى لێ ئاشکرا بووە".
دەستەکە روونى کردۆتەوە ئەو کەسە بەرێوەبەرى ژمێریارییه لە پارێزگاى بەغدا، " بە ڤیدیۆ و وێنە بەڵگە هەیە کە چۆن پارەکەى وەرگرتووە و تۆمەتباریش دانى بە تاوانەکەى داناوە".
جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە جگە لەو بەرپرسە، فەرمانى گرتن بۆ ئەو کەسانەش دەرکراوە کە هاوبەشییان لەو تاوانە کردووە، "جێگرى بەڕێوەبەرى پارێزگا و بەرێوەبەرى بەشى پلانى پارێزگا فەرمانى گرتنیان بۆ دەرکرا و دەستبەسەر کران ".
هەر لەم مانگەدا دەستەى دەستپاکیى عێراق چەند بەرپرسێکى وەزارەتى دارایى و پیشەسازیى بە تۆمەتى بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرد.
باسنيوز