ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێده‌كرێت

 ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێده‌كرێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستپێكردوه‌.

شێروان دوبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان رایگه‌یاند، بۆشایییه‌كی یاسادانان و چاودێریكردن له‌ پارێزگاكان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا بونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زامنی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات.

لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌ستیان به‌ كۆبونه‌وه‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی یاسایه‌كی په‌یوه‌ست به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان

وتیشی، "لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌ستیان به‌ كۆبونه‌وه‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی یاسایه‌كی په‌یوه‌ست به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگونجێت، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌م بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و ناردنی بۆ حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و گوێیان له‌ تێبینیه‌كانیان گرتوه

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و گوێیان له‌ تێبینیه‌كانیان گرتوه‌، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و پارێزگاره‌كان كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی بودجه‌ بۆ پارێزگاكان.





خه‌ندان
Top