پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز دەکات و کارنامەی کۆبوونەوەکە چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت.
بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 37ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسایەکی تایبەت بە پزیشکی ڤیتێرنەری
- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان
- تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکارا
- ئاراستەکردنی پرسیارێکی زارەکی بۆ سەرۆکی دەزگای زیندانە سیاسییەکان
باسنيوز