لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە مستەفا كازمی دەگرێت
پەرلەمانتار نەعیم گەعوود لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە مستەفا كازمی كردووە ناوی ئەو كەسانە بۆ پەرلەمان بنێرێت كە وەك فەرماندەی تیم و فەرماندەی دەزگا ئاسایشییەكان دایاندەمەزرێنێت، بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.
پەرلەمانتارەكە ئەوەشی گوتووە كە زۆربەی پۆستە ئاسایشیە باڵاكانی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، تەنها بە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان پڕ كراونەتەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە ئەم پۆستانە بە شێوەی یاسایی پڕ نەكراونەتەوە.
جێی باسە لەوەتەی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمییەوە، ژمارەیەكی زۆری بەرپرسە ئاسایشییەكانی حكوومەت گۆڕاون، بەڵام تا ئێستا دۆخی ئاسایشی وڵاتەكە نەك باش نەبووە، بەڵكو لە زۆر رووەوە بەرەو خراپتریش چووە.
باسنيوز