لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە مستەفا كازمی دەگرێت

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە مستەفا كازمی دەگرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی لە مستەفا كازمی سەرۆكی حكوومەتی كاتیی عێراق گرت، چونكە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پۆلیس و ئاسایشی حكوومەتەكەی گۆڕیوە.

پەرلەمانتار نەعیم گەعوود لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە مستەفا كازمی كردووە ناوی ئەو كەسانە بۆ پەرلەمان بنێرێت كە وەك فەرماندەی تیم و فەرماندەی دەزگا ئاسایشییەكان دایاندەمەزرێنێت، بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.

پەرلەمانتارەكە ئەوەشی گوتووە كە زۆربەی پۆستە ئاسایشیە باڵاكانی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، تەنها بە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان پڕ كراونەتەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە ئەم پۆستانە بە شێوەی یاسایی پڕ نەكراونەتەوە.

جێی باسە لەوەتەی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمییەوە، ژمارەیەكی زۆری بەرپرسە ئاسایشییەكانی حكوومەت گۆڕاون، بەڵام تا ئێستا دۆخی ئاسایشی وڵاتەكە نەك باش نەبووە، بەڵكو لە زۆر رووەوە بەرەو خراپتریش چووە.












باسنيوز


Top