١٠ هاووڵاتیی عێراق لە توركیا دادگایی دەكرێن
دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاند لە دادگایەكی ویلایەتی شەمشوندا، دادگاییكردنی ١٤ كەس بە تۆمەتی تیرۆریستی و هەبوونی پەیوەندی بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دەستی پێكرد، كە ١٠ كەس لەناویاندا هاووڵاتیی عێراقن.
تركيا تبدأ محاكمة 10 عراقيين بتهمة الانتماء للتنظيم وكا
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی نیمچە فەرمیی توركیاش، پێشتر تیمێكی نەهێشتنی تیرۆر لە ویلایەتی شەمشون، لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان بە دوای تیرۆریستاندا، ئەو كەسانەیان دەستگیر كردبوو.
ئەو كەسانەی دادگاییش دەكرێن، چواریان هاووڵاتیی سووریان و ١٠ كەسەكەی تریش عێراقیین.
باسنيوز