دوای دواخستنی ههڵبژاردنی عێراق پێشبینی دواخستنی پرۆسهی سهرژمێرییش دهكرێ
ئهمڕۆ دووشهممه 25/1/2021، سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "لە ساڵی 2019ـهوه بڕیاری سەرژمێری دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام حکوومەتی بەغدا ھەرجارە و بە بیانوویەکە دوای خستووە، کە دواجار بڕیار درا پڕۆسەکە بۆ کۆتایی ئەمساڵ (2021) ئەنجام بدرێت".
سیروان محەمەد گوتیشی: ئەنجامدانی سەرژمێری پێویستی بە دابینکردنی بودجە و ئامادەکاریی پێویست ھەیە، بەڵام "تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە ھیچ بڕە پارەیەکمان بۆ تەرخان نەکراوە تا پێویستی و ئامادەکارییەکان و لایەنە ھونەرییەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەکەی بەھۆیەوە جێبەجێ بکەین، لەکاتێکدا وەزارەتی پلاندانی عێراق بڕە پارەیەکی بۆ ھەندێ چالاکیی خۆی تەرخان کردووە".
سیروان محەممەد ئاماژەی بەوەش دا: "بەو ھۆیەوە گهیشتووینهته ئەو بڕوایەی کە ئەمساڵیش پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان کە بڕیار بوو ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، جارێکی دیکە و بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت".
باسنيوز