لیوا ساڵح ئەلعامری بە فەرمانی مستەفا کازمی لە پۆستێكدا دەست بەکار دەبێت.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرماندەیەکی نوێ بۆ پۆلیسی فیدراڵی دیاری دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021، لیوا ساڵح ئەلعامری وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی، دەست بەکار دەبێت.
لیوا ساڵح ئەلعامری بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەو پۆستە دەست بەکار دەبێت.
رۆژی شەممە 23-1-2021، مستەفا کازمی بڕیاری دابوو فەریق رائید جەودەت وەک فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دەست بەکار بێت، بەڵام رۆژی داتر کازمی بڕیاری سپاردنی ئەو پۆستە ئەمنییەی بەو فەرماندەیە، هەڵوەشاندەوە.
دوای تەقینەوە خوێناوییەکەی بەغدا، مستەفا کازمی پێنج فەرماندەی باڵای ئەمنیی وڵاتەکەی، لە پۆستەکانیان دوور خستەوە.
لە ئەنجامی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەدا، کە رۆژی پێنجشەممە 21-1-2021 لە ناوچەی بابولشەرقی لە بەغدا روویان دا و دواتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکانی خستە ئەستۆی خۆی، 32 کەس گیانیان لەدەست دا و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز